Accessibility links

ئەمەریکا سەرکۆنەی چالاکییە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشەکانی ڕووسیا دەکات دژی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر

ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا سەرکۆنەی چالاکییە ئەلیکترۆنییە خراپەکانی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا دەکات دژی ئەڵمانیا و چیک و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر وتی " ئەمەریکا پابەندە بە ئاسایشی هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان و بەرزڕاگرتنی یاسای نێودەوڵەتییەوە، بە ژینگەی ئەلیکترۆنیشەوە. داوا لە ڕووسیا دەکەین ئەم چالاکییە ئەلیکترۆنییە خراپە ڕابگرێت و پابەندی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG